17 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • لێپرسراوی بریتییه‌ له‌ لێپرسراوی ده‌وڵه‌تێك، یان شارێك، یان هۆزێك، یان گوندێك، یان خێزانێك، ئه‌مانه‌ هه‌موویان به‌رپرسن به‌ ئه‌ندازه‌ی خۆیان، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی باس ده‌كه‌ین هه‌موو به‌شه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

    یه‌كه‌م/ لێپرسراویه‌تی ئایینی: كه‌ بریتییه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌موو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوای گه‌وره‌

    . دووه‌م/ لێپرسراویه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی: بریتییه‌ له‌ ده‌ستگرتنی مرۆڤ به‌ هه‌موو یاساكان و داب و نه‌ریته‌ جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌.

    نووسه‌ر:
    یه‌كیه‌تی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
  • گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌وه‌ ده‌ره‌كه‌وێت كه‌ له‌ هه‌ر ڕوویێكه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ی، نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رز و جوانی پێشه‌نگییه‌، باشترین كه‌س بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ بۆ ژیانی دونیا و سه‌رفرازبوون له‌ قیامه‌ت لێی بڕوانین پێغه‌مبه‌ره‌ (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت). خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆز ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ به‌یان ده‌كا و ده‌فه‌رموێت: «لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا» ئه‌حزاب/۲۱. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا» نیساء/۸۰.

    نووسه‌ر:
    یه‌كیه‌تی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان